پشتیوان كەریم- سۆران:
سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕِی دراو لە قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند:” ئەمڕۆ سێ شەممە، نرخی دۆلار بەرامبەر بەدینار گۆڕانکاری بەخۆیەوە بینی بەرزترین ئاستی تۆماردکرد لەماوەی سێ مانگی ئەمساڵ، هاوکات تەواوی جۆرەکانی دیکەی دراویش بەرزی ونزمیان بەسەردا هات.
حاجی محیەدین، سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕی دراو لە قەزای ناوەندی سۆران، گووتیشی: كۆی دراوەكان لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراودا بەم شێوەیەیی خوارەوەن:
100 دۆلار بەرامبەر بە 162,000هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت.
100دۆلار بەرامبەر بە پێنج ملیۆن و 350 هەزار تمەن مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 دۆلار بەرامبەر بە لیرە دوو ملیار 773 لیرەی توركی مامەڵەی پێوەدەكرێت.
100 یۆرۆ بەرامبەر بە 105,5 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 پاوەند بەرامبەر بە 122 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت.
100 لیرەی توركی بەرامبەر بە 5,750 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 هەزار تومەن بەرامبەر بە 3,150 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەكرێت.