زاری کرمانجی – سیدەکان
ئەمڕۆ سێشەممە بە ئامادەبوونی قایمقامی قەزای ناوەندی سۆران و بەرێوەبەری پەروەردەی سۆران و بەرپرسانی دیکەی حکوومی و حزبی و خەڵکی دەڤەرەکە, لە رێوڕەسمێکدا قوتابخانەیەک لە گوندی هەتکایی خواروو لە دەڤەری برادۆست کرایەوە.
لیناخان، بەڕەگەز کە خەڵکی ئەوروپایە و هاوسەری یەکێک لە دانیشتووانی ئەو گوندەیە بە ناوی نازم حەمید برادۆستی, وەک ئەرکێکی مرۆیی و خزمەت گەیاندن بە کەرتی پەروەردە و فێرکردن, بەیەکەوە هەڵساون بە دروستکردنی قوتابخانەکە و ئەمڕۆ خرایە خزمەت قوتابیانی گوندی هەتکای خواروو لە سنووری ناحیەی سیدەکان”.