پشتیوان كەریم- سۆران:
بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: هۆبەی پشكنین و چاودێری لە هەڵمەتێكدا توانی دەست بەسەر 79 پارچە كەلوپەل بگرێت.
سەفا سەعیدخان، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سۆران، بۆ زاری كرمانجی گوتی: كەلوپەلەكان بریتی بوون لە زیاتر 30 كارتۆن خورمای جۆری تمور بریم عێراقی، شامپۆی شلی جۆری(Klin)كە نزیكەی پەنجا بتڵی شاپۆ بوو و بەیانی هەموویان لەناو دەبرێن.