زاری كرمانجی-سۆران:
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ئەڵمانیا لە عێراق دەکات و هەردوولا جەخت لەسەر پێویستیی ڕێزگرتن لە سیستەمیی فیدراڵی و پاراستنی مافەکانی گەلی کوردستان و گشت پیکهاتەکان لە چوارچێوەی دەستووری عێراقدا دەکەنەوە.
ئهمڕۆ دووشهممه، 10ـی ئۆکتۆبەری 2023، مەسرور بارزانی، سهرۆكی حکومەتی ههرێمی كوردستان، پێشوازی له كریستیانه هۆمان باڵیۆزی نوێی ئهڵمانیا له عێراق و شاندێكی یاوهری كرد.
بە گوێرەی راگەیەندراوێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، “سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی لە باڵیۆز کرد بەبۆنەی دەستبەکاربوونی و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و سوپاسی هاوکاریی و پشتیوانیی ئەڵمانیای لە هەرێمی کوردستان کرد”.
ئاماژە بەوەش کراوە، تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوەکە، تایبەت بوو بە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی ڕێزگرتن لە سیستەمیی فیدراڵی و پاراستنی مافەکانی گەلی کوردستان و گشت پیکهاتەکان لە چوارچێوەی دەستووردا.
باڵیۆزی ئەڵمانیا ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان دەربڕی، بەتایبەتی لە بوارەکانی وەبەرهێنان و ئاڵوگۆڕی بازرگانیدا.