زاری كرمانجی-سۆران:
شێخ نیاز نهقشبهندی، بهڕێوهبهری گشتی حهج و عومرهی ههرێمی كوردستان سەبارەت بە رێنماییەکانی ناونووسین بۆ فەریزەی نویێ حەج، کۆنفراسێکی رۆژنامەوانی ئەنجامدا.
بهڕێوهبهری گشتیی حهج و عومرهی ههرێمی كوردستان رایگەیاند، فۆڕمی ناونوسین بۆ حەجی 2024 ماوەی 12 رۆژ بەردەست دەبێت جگە لە رۆژانی هەینی و شەممە، دواتر فۆڕمە نوێیەکان لەگەڵ فۆڕمی ساڵانی رابردوو تیروپشکیان بۆ دەکرێت و سەدا 40ـی فۆڕمە نوێیەکان دەرفەتی حەجکردنیان پێدەدرێت.
گوتیشی: هەر هاووڵاتییەک پێشتر حەجی کردبێت، بۆی نییە ناوی خۆی تۆمار بکات، ئەگەر تۆماریشی بکات، لەکاتی ئەنجامدانی تیروپشک فۆڕمەکەی پوچەڵ دەکرێتەوە، تەنیا ئەو کەسانە نەبێت کە بۆ هاوەڵی کەسێکی دیکە حەج دەکەن و خۆیان بە (مەحرەم حاجی) ناونووس دەکەن.
ئاماژەی بەوەشدا، هەر هاووڵاتییەک زیاتر لە یەک فۆڕم پڕبکاتەوە، دەرفەتی چوون بۆ حەج لەدەستدەدات و فۆڕمەکانی پوچەڵ دەکرێتەوە.
شێخ نیاز نهقشبهندی داوای لەو هاووڵاتییانە کرد کە پەککەوتەن یان بەساڵاچوون و توانای جەستەییان باش نییە و دەیانەوێت حەج بکەن، لەگەڵ ناوی خۆیاندا ناوی کەسێکی دیکە بنووسن کە دەتوانێت هاوەڵیان بکات و لە کاتی فەریزەی حەجدا یارمەتییان بدات، بۆئەوەی نەبن بە بارگرانی بەسەر کەسانی دیکەوە.