زاری كرمانجی-سۆران:
لە کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق هەردوولا جەختیان لە گرنگی و پێوستیی ته‌بایی و یه‌كڕیزیی لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و یه‌كده‌نگی و یهكههڵوێستییان له به‌غدا كرده‌وه.
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 09ـی 10ـی 2023 له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ ستیڤن هیچن باڵیۆزی به‌ریتانیا له عێراق، لەباره‌ی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان و هاریكاریی هاوبه‌شی به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان و دۆخی سیاسیی عێراق، بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
له دیداره‌كه‌دا باسیان له په‌یوه‌ندی و كێشه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و دۆخی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و ئاڵنگارییانه كرد كه ڕووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه. له‌مباره‌یەوه هه‌ردوولا جه‌ختیان له گرنگی و پێوستیی ته‌بایی و یه‌كڕیزیی لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و یه‌كده‌نگی و یهكههڵوێستییان له به‌غدا كرده‌وه.
په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ و ناوچه‌كه، دۆخی سووریا و كه‌مپی ئه‌لهۆل و گرنگیی پاراستنی سه‌قامگیری، دوایین پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه به‌گشتی و چه‌ند پرسێكی جیی بایه‌خی هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.