پشتیوان كەریم – زاری كرمانجی:
لەبارەی لێخۆشبوونی بە ڕێژەی 15% لە قەرزی كارەبا و درێژكردنەوەی وادەكەی، بەڕێوەبەری گشتی كارەبای سۆران، بۆ زاری كرمانجی زانیاری نوێ دەخاتەڕوو.
ئەندازیار ئەردەوان ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتی كارەبای سۆران، دەڵێت: هاووڵاتيیان تاڕادەیەكی باش قەرزەكانیان گەڕاندۆتەوە بەشی زۆری هاوبەشی ماڵان بوونە.
بەڕێوەبەری گشتی كارەبای سۆران، دەشڵێ: زوو پێنەدانی مووچە كاریگەری هەبووە لەسەر گەڕاندنەوەی قەرزەكان، تا ناوەڕاستی مانگی داهاتوو وادەی لێخۆشبوون هەیە و پێشبینی دەكرێت دووبارە وادەكە درێژ بكرێتەوە، ئەوەش لە بەرژەوەندی هاووڵاتییاندایە.