پشتیوان كەریم- سۆران:
سەرۆكی ئەنجوومەنی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی سۆران بە زاری كرمانجی راگەیاند: ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی زێڕ لە بازاڕی زێڕنگراندا بە بەراود بە دوێنێ هەر مسقاڵێك بڕی حەوت بۆ هەشت هەزار دینار ڕووی لەبەرزبوونەوە كردووە، هاوكات یەك ئۆنسەی زێڕ بە 1851 دۆلاری ئەمریكی مامەڵەی پێوە دەكرێت.
سەرباز باڵەكی، سەرۆكی ئەنجوومەنی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی سۆران گوتیشی: سەرجەم مسقاڵەكانی زێڕ بەم شێوەیەی خوارەوەن :
نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 24بە 489 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.
نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 22 بە 448 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.
نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 428 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت .
نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 18 بە 367 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت .