زاری كرمانجی-سۆران:
لە گەڕەكی شۆڕش لە قەزای ناوەندی سۆران لە كاتی ئامادەكردنی هەمبەرگر، ئاگر لە كافتریایەك كەوتەوە، جگە لە زیانی ماددی زیانی گیانی نەبووە.
بەپێی ڕاگەیاندراوی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران، ئەمڕۆ لە گەڕەكی شۆڕش لە قەزای ناوەندی سۆران ئاگر لە كافتریایەك كەوتووتەوە، بەڵام هەر زووە تیمی ئاگر كوژێنەوەی بنكەی بەرگری شارستانی سۆران گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە و، توانیان ئاگرەكە بكوژێننەوە و ڕێگری لە زیادبوونی بكەن و زیانەكان كەم بكەنەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی تیمی ئاگر كوژێنەوە، كافترایاكە سیستەمی غازی شلی (LPG)دامەزراندبوو توانرا لە گڕگرتنی گەورە و بەهێزی كارەساتبار ڕزگار بكرێت هۆكاری ئەم ئاگركەوتنەوەیە لە كاتی برژاندنی هەمبەرگر بووە، جگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێكی گیانی بەدواوە نەبوو.