زاری كرمانجی-سۆران:
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ باڵیۆزی نوێی ئه‌ڵمانیا لە عێراق کۆبووەوە و جەختی کردەوە کە بۆ سه‌قامگیری له عێراق ده‌بێ سیستمی فیدراڵی به دروستی جێبه‌جێ و جێگیر بكرێت.
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌یانیی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 09ـی 10ـی 2023 پێشوازی له كریستیانه هۆمان باڵیۆزی نوێی ئه‌ڵمانیا له عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد كه له ژماره‌یه‌ک لە دیپلۆماتكار و پله‌دارانی سه‌ربازی پێكهاتبوو.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا نێچیرڤان بارزانی وێڕای به‌خێرهاتنی، پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوونی له باڵیۆزی نوێی ئه‌ڵمانیا كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست، هه‌روه‌ها هه‌ردوولا خۆشحاڵییان به ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و باسیان له فراوانكردنی زیاتری بواره‌كانی په‌یوه‌ندی و هاریكاریی هاوبه‌ش كرد.
هه‌ردوولا باشتربوونی دۆخی ئه‌منیی عێراقییان به گرنگ له قه‌ڵه‌م دا، به‌ڵام دووپاتیان كرده‌وه كه هێشتا داعش مه‌ترسییه‌كی ڕاسته‌قینه‌یه و هه‌ڕه‌شه له ئاسایش و سه‌قامگیری ده‌كات، بۆیه ده‌بێ له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی به‌رده‌وام بن. هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه نێچیرڤان بارزانی سوپاسی ئه‌ڵمانیای كرد بۆ پشتیوانیی سه‌ربازی و مرۆیی له عێراق و هه‌رێمی كوردستان.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، دۆخی سیاسیی عێراقیان تاوتوێ كرد و هه‌ردوولا له‌سه‌ر پێویستی و گرنگیی جێبه‌جێكردنی سیستمی فیدراڵی له عێراق هاوڕا بوون. له‌مباره‌یه‌وه نێچیرڤان بارزانی دووپاتی كرده‌وه كه بۆ سه‌قامگیری له عێراق ده‌بێ سیستەمی فیدراڵی به دروستی جێبه‌جێ و جێگیر بكرێت.
فراوانكردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان، هه‌وڵدان بۆ فره‌چه‌شنكردنی سه‌رچاوه‌كانی داهات له عێراق و دوایین پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه به‌گشتی، لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو.