مستەفا دۆلەمەری – پیران:
سەرۆكایەتی شارەوانی ناحیەی پیران چەندین پڕۆژەی جۆراوجۆر ئەنجام دەدات، ئەوەش بۆ خزمەتكردنی زیاتری خەڵكی دەڤەرەكەیە.
جێگر شێرزاد، سەرۆكی شارەوانی پیران، بە زاری كرمانجی راگەیاند: لە سنووری شارەوانی ناحیەی پیران چەندین پڕۆژەمان هەیە وەكو زیادكردنی ژوورەكانی سەرۆكایەتی شارەوانی بە گوژمەی 16 ملیۆن دینار، لە هەمان كاتدا پڕۆژەیەكی دیكە لە بەردەست دایە كە دروستكردنی جۆگەی كراوەیە لە چەندین شوێنی جیاوازدا، ئەوەش بەگوژمەی یانزدە ملیۆن دینارە، لەگەڵ بۆیاغكردنی چەندین محەجرەی ئاسن بە گوژمەی ملیۆنێك و پێنج سەد هەزار دینار.
سەرۆكی شارەوانی پیران، گوتیشی: لە سنووری ناحیەی پیران فلكەیەك دروست دەكرێت كە پێی دەگوترێت فلكەی چوار ڕیانی سۆران، شێروان مەزن، پیران و بابكێ، بە گوژمەی یەك ملیۆن دینار، لەسەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، هەروەها زۆر سوپاسی مەلا مستەفا بارزانی دەكەین كە بە بەردەوامی پاڵپشت بووە بۆ بەجێگەیاندنی هەر خزمەتگوزارییەك لە ناوچەكەدا.