پشتیوان كەریم- سۆران
بەڕێوەبەری گشتی كارەبای سۆران، لەبارەی هەڵمەتی بڕینی كارەبای زێدەڕۆ بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: هەڵمەتی بڕینی كارەبای زێدەڕۆ لەلایەن تیمە گەڕۆكەكانی كارەبا بەردەوامە.
ئەندازیار ئەردەوان ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتی كارەبای سۆران، هێمای بۆ ئەوەشكرد: لە تەواوی سنووری بەڕێوەبەرایەتیمان بەدیاریكراویش لە سنووری سەرجەم قەزاكانی ئیدارەی سۆران هەڵمەتی بڕینی كارەبای زێدرڕۆی بەردەوامی هەیە و لە ئەگەری هەبوونی كارەبای زێدەڕۆی لە ماڵان ڕاستەوخۆ سزای بۆ ئەژمار دەكرێت هاووڵاتی دەبێت سزای بەكارهێنانی كارەبای زێدەڕۆی بدات ئەم ڕێكارەش بەپێی لیژنەیەكی تایبەتمەندی كارەبا دەكرێت و سەرجەم كەلوپەلەكانی ماڵەوەی بۆ ئەژمارە و مەرجە لەسەری دەبێت سزاكەی بدات.