محەممەد مەحموود – رواندز:
لە چوارچێوەی گرنگی پێدانی كابینەی نۆیەم بە كەرتی تەندروستی بڕیارە لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو بەردی بناغەی بنكەیەكی تەندروستی لە گوندی گەرەوانی خوارووی سەر بە قەزای ڕواندز دابنرێت.
موختاری گوندی گەرەوانی خواروو، ڕزگار شێخۆ، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: هەر یەكە لە قایمقامی قەزای ڕواندز و بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سۆران بەشێوەكی مەیدانی سەردانی گوندی گەرەوانیان كرد لە سنووری قەزای ڕواندز دواتر بڕیار درا بنكەی تەندروستی گوندی گەرەوان سەر لەنوێ نۆژەن بكرێتەوە و بە شێوە و دیزاینێكی تازە و سەردەمیانە بەردی بناغەی دابندرێتەوە لە شوێنی خۆی”.
رزگار شێخۆ، ئاماژەی بەوەشكرد: وابڕیارە لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو كارەكانی دروستكردنی بنكەی تەندروستی گوندی گەرەوان دەستپێدەكات ئەمەش دەبێتە مایەی گرنگیدانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە كەرتی تەندروستی لە گوندەكان.