زاری كرمانجی -سۆران:
بەپێی ئامارێکی وەزارەتی بازرگانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، تایبەت بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دراوە، لە وەزارەتی بازرگانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمساڵ 520 مامەڵەی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل کراوە، زیاتر لە هەشتا هەزار ئۆتۆمبێل هاوردە کراون.
بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی بازرگانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، نەوزاد شێخ کامیل، ڕاستە ئەمساڵ زیاتر لە 80 هەزار ئۆتۆمبێل هاوردە کراون و بەپێی ڕێنماییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان تا مانگی 11ی ئەمساڵ هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی 2022ئاساییە و دواتر هاوردەکردنی ئەو مۆدێلەش قەدەغە دەکرێت و پێویستە ئۆتۆمبێلی 2023 هاوردە بکرێت.
بەپێی هەمان ئاماری وەزارەتی بازرگانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ساڵی ڕابردووش زیاتر لە 100هەزار ئۆتۆمبێل هاوردەی هەرێمی کوردستان کراون.