زاری كرمانجی-سۆران:
لە سنووری شارو شارۆچكەو گوند و ناوچەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاری جۆراو جۆر لە بواری جێبەجێكردندان.
لای خۆیەوە هەژار حەكیم، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە زاری كرمانجی گووت: ” ئەمساڵ ژمارەیەكی زۆری پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە بواری جێبەبەجێ كردنن، هەروەها چەندین پڕۆژەی دیكەش لە پلان و بەرنامەدان”.
ئەوەشی خستەڕوو: ” بەپێی ئەوەی بەرەو وەرزی سەرماو باران بارین دەڕۆین، ئەو پڕۆژانەی كاریان تێدا دەكرێت، بە شێوەیەكی خێراتر ئەنجام دەدرێن، لەگەڵ ئەوەشدا چاودێری بەردەوامیان لەسەرە بۆ ئەوەی بتوانرێت بە باشترین كوالێت تەوابكرێن و بكەونە خزمەت هاووڵاتییان”.