زاری كرمانجی :
گووتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت” ٢٠ بۆ ٢٥ی ئەم مانگە گوژمەی دووەمی ئەو پارەیەی وەک قەرز لەگەڵ بەغداد لەسەری رێککەوتوین بگاتە هەرێم و ڕاستەوخۆ دەستدەکرێت بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب”.
هونەر جەمال وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند” وەزارەت بەشێکی زۆری داهاتی دارایی تەرخانکردووە بۆ تەواوکردنی کەمی مووچەی مانگانە”.
گووتیشی” پێشبینی دهكهین قۆناغی دووهمی پارهی موچهی مانگی هەشت له ٢٠ تا ٢٥ی ئهم مانگه بگاته ههرێم و راستهوخۆ دوای تهواوبونی رێكارهكان دهست بهدابهشكردنی دهكهین”.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا بەرچاویان رونە بۆ دابەشکردنی مووچەی دوو مانگی داهاتوو، دواتریش هەوڵ دەدەن لەگەڵ وەزارەتی دارایی عیراق کێشەی موچە چارەسەر بکەن.