تانیا سۆفی _ زاری كرمانجی:
بەڕێوەبەری ناحیەی دیانا، بە زاری كرمانجی راگەیاند: چەندین پڕۆژەی گرنگی خزمەتگوزاری كە رەزامەندییان بۆ دەرچووە، لە نزیك ترین كاتدا دەكەونە واری جێ بەجێ كردن.
فەرزنگ ئەحمەد، بەڕێوەبەری ناحیەی دیانا، دووپاتی كردەوە، ژمارەیەك پڕۆژە لە سنووری كارگێڕیمان بەردەوامیان هەیە و بەشێكیان لە پلان و بەرنامەدان، بەشێكیشیان ڕەزامەندیان بۆ دەرچووە كە پێكهاتوون لە قیڕتاو كردن و كۆنكرێت كردنی چەند گەڕەك و كۆلانێكی ئازادی، كانی گەڕەكی برادۆست، دێلزیان و بادلیا.
گووتیشی:” ساڵی ڕابردوو پڕۆژەی ئاو بۆ دێلزیان جێ بە جێ كرابوو، ئەوەی كە لە توانامان دابێت بەر لە وەرزی زستان ئەم پڕۆژانە جی بەجێ بكەین و پڕۆژەی ستراتیژی گەورەتریش هەیە لە سالی نوێ ڕادەگەینین “.