مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
پۆلیسێكی میسر لە ئەسكەندەرییە، تەقە لە گروپێكی گەشتیاری ئیسرائیلی كرد و دوو لە ئەندامانی گروپەكەی كوشت.
كەناڵی ئێكسترا نیوز بڵاویكردەوە كه كارمەندێكی ئەمنی لە ئەسكەندەریە، تەقەی لە پاسێكى گەشتیارانى ئیسرائیلی كردووە و لە ئەنجامدا ٢ ئەندامی ئەو گروپە گیانیان لەدەستداوە.
هاوكات سەرچاوەیەكی ئەمنی میسر هەواڵەكەی پشتراستكردەوە و رایگەیاند “هێرشەكە لەلایەن پۆلیسێكی میسر لە رێگەی چەكی تایبەتی خۆیەوە ئەنجامدراوە و دەستڕیژی گولـلەی لە چەند گەشتیارێكی ئیسرائیلی كردوە و دوو لە ئەندامانی گروپەكەی كوشتووە.”
بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ، پۆلیسەكە بە زوویی لە لایەن هێزە ئەمنییەكانی میسر دەستگیركراوە و شوێنی رووداوەكەش لە ژێر چاودێری و لێكۆڵینەوەی چڕی دەزگا ئەمنییەكاندایە و بە بەردەوامی هێزەكان لەهاموشۆدان لە نێو شەقامە سەرەكییەكانی ئەسكەندەرییە.