شەهلا رەشید-زاری كرمانجی
ڕێكخراوێكی تەندروستی جیهانی بڵاوی كردووەتەوە ئەگەر دژەخۆر بەكار ناهێنیت ئەوا ڕۆژانە 10 بۆ 15 خولەك لەژێر خۆر بمێنەوە.
ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی (who) دەڵێت” ئەگەر ڕۆژانە دژەخۆر بەكارناهێنیت ئەوا ڕۆژانە بۆ ماوەی 10 بۆ 15 خولەك پێویستە بچیتە بەر خۆر، هەروەها ئەوانەی ڕەنگی پێستییان تۆخترە دەتوانن ماوەكە درێژ بكەنەوە بۆ 30 خولەك و تەنانەت تا دوو كاتژمێریش، هەروەها باشترە ئەوانەی سپی پێست یان گەنمین بە 10 خولەك دەست پێبكەن و بەپێی بەرگریكردنیان ماوەكە زیاد بكەن.
ئاشكراشی دەكات” بەیانیان لە نێوان كاتژمێر 8 بۆ 11ی بەیانی كاتێكی گونجاو و زۆر بەسوودە، چونكە دوای بەیانی تا كاتژمێر 4ی نیوەڕۆ تیشكی خۆر بەهێزە و زیانەكەی زیاترە، پێویستە ئاگاداری ئەوەش بن كاتەكان لە وڵاتێكەوە بۆ وڵاتێكی تر جیاوازە، بۆ ئەوەی تیشكی خۆر كاری خۆی بكات دەبێ پێست بەدەرەوە بێت واتە بەشێكی زۆری جەستە ڕووت بێت و بەلایەنی كەمەوە قۆڵ و قاچەكان دەبێت ڕووت بن، هەندێك لە پزیشكەكان دەڵێن باشترین ڕێگا ئەوەیە كە بەڕووتی لەبەردەم تیشكەكە پاڵبكەویت، هەروەها تەنیا لەو كاتەی كە تیشكی خۆر زۆر بەهێزە پێویستە دژەخۆر بەكاربهێنیت ئەویش بۆ ئەو شوێنانەی زۆر بەدەرەوەن یاخود دەتوانیت لەو كاتانەدا نەچیتە بەر خۆرەكە كە تیشكی خۆر بەهێزە .