پشتیوان كەریم – سۆران:
سەرۆكی نوسینگەكانی خانووبەرە لە سەنتەری قەزای ناوەندی سۆران، لە بارەی مامەڵەی هاوڵاتییان لەسەر كڕین فرۆشتنی خانوو و كەمی خانووی كرێ لە سنوورەكە، بە زاری كرمانجی گووت:” بەهۆی زیادبوونی ڕێژەی خێزان و دروستكردنی خێزانی تازە و ئاڵانكاری و ئەستەم بوونی دروستكردنی خانوو بۆ كەمتر دروستدەكرێت و ئاسانكاری كەم دەكرێت لە سەر دروستنكردنی خانوو، وای كردووە خانووی كرێ زۆر كەم بێتەوە لە سەنتەری شاردا.
حاجی تەیار گەردی، سەرۆكی نوسینگەكانی خانووبەر لە سۆران، ئاشكراشی كرد:” لە ئێستادا مامەڵەی كڕین و فرۆشتنی خانووبەرە بەدۆلار ئەنجام دەدرێت، گەر بڕیارەكەی حكوومەتی عێراق هەرێمی كوردستانیش بگرێتەوە، لە ساڵی ئایندە بڕیارە كڕین و فرۆشتن بە دینار ئەنجام بدرێت، لای ئێمە هەرئاساییە ئەو كەسەی موڵكی بەدۆلار كردووە دەتوانێت بەدینار بفرۆشێتەوە هیچ كاریگەری نابێت لەسەر مامەڵەی كڕین و فرۆشتن.
جەختی لەوەشكردەوە:” مامەڵەی كڕین و فرۆشتنی خانوو لە سەنتەری قەزای ناوەندی سۆران زیاترە، بەهۆی ئەوەی تەواوی دامەزراوەكانی لێیە ئەمەش وایكردووە نرخی خانووی كرێ بەئەستەم دەست بكەوێت، هەروەها نرخی خانووش بەرزترە نرخی خانوو لە 20 هەزار دۆلار تا 220 هەزار دۆلاری ئەمریكی دەڕووات.”