شەهلا رەشید – زاری كرمانجی:
بەڕێوەبەری چاودێری گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی ئیدرەی سۆران، ڕایدەگەینێت، تا ئێستا ناوی ئەو كەسانەی كە خاوەن پێداویستی تایبەتن نەگەڕاوەتەوە و چاوەڕێی ئەوەین ڕەزامەندی لەسەر بدرێت.
توران خدر، بەڕێوەبەری چاودێری گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند:” زیاتر لە هەزار كەسی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكانی ئیدارەی سۆران ناویان تۆماركراوە و بۆ هەولێر بەرزمان كردۆتەوە، تەواوی خاوەن پێداویستییەكانیش دوای دەرچوونیان لە لیژنەی پزیشكی هەموو ڕێكارەكانیان لای ئێمە تەواوبوونە، لە ئێستاشدا چاوەڕێی ڕەزامەندییەكانی وەزارەتەكانی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی، دارایی و ئەنجومەنی وەزیرانین، بۆ ئەوەی بكەوێتە بواری جێبەجێكردن.
بەڕێوەبەری چاودێری گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی سۆران، گووتیشی:” گەڕاندنەوەی ناوی خاوەن پێداویستی تایبەتی تەنها سنووری سۆران ناگرێتەوە، بەڵكو هەموو كوردستان دەگرێتەوە، بۆیە لە هەندێك شوێن كارەكان تەواو بوونە و لە هەندێك شوێنیش هێشتا ماون، لەبەر ئەوەش دەبێ چاوەڕێ بین و بزانین كەی ڕەزامەندی لەسەر دەدرێت”.