زاری كرمانجی-سیدەكان:
چەند رۆژێكە سوپای پاسدارن بە شێوەیەكی هەرەمەكی ناوچە سنوورییەكانی سیدەكان، بۆردمان دەكات، ئەوەش ترسێكی زۆری لای گوندنشینان و ئەو ئاژەڵدار و جوتیارانە درووست كردووە كە روویان لە ناوچەكە كردووە.
جەگە لە خەڵكی گوندەكان و دانیشتووانی خۆجێی گوندە سنوورییەكانی ناحیەی سیدەكان، ساڵانە ژمارەیەكی زۆری جوتیاران بۆ بەرهەم هێنانی كشتوكاڵی، هەروەها كەسانێكیش بە مەبەستی كاری ئاژەڵداری روو لە ناوچەكە دەكەن”.
بەڵام نیگەرانن لەوەی كە زۆربەی ساڵەكان لەو وەرزانەدا سوپای پاسداران بە شێوەیەكی هەرەمەكی، گوند و ناوچە سنوورییەكانی ناحیەی سیدەكان بۆردومان و تۆپباران دەكات، لەو نێوانەشدا خەڵكی سڤیل و كاسبكار باجەكەی دەدەن و دووچاری زیانی گیانی و ماددی دەبنەوە”.