زاری كرمانجی – سۆران :
دەستەی كەشناسی هەرێم ڕاگەیاند ڕۆژی سێشەممە باران بارین لە چەند ناوچەیەكی هەرێم دەستپێدەكاتەوە.
ئەمڕۆ یەكشەممە 8ی تشرینی یەكەمی 2023، دەستەی كەشناسی هەرێم ڕاگەیاند كە بە هۆی كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سوور كە بەرەو ناوچەكەمان دێت، ڕۆژی سێشەممە 10ی تشرینی یەكەم باران بارین لە ناوچەكەمان دەست پێ دەكات.
دەشڵێت كاریگەری ئەم نزم پاڵەپەستۆیە بە زۆری لەسەر ناوچە شاخاوییەكانی دهۆك و هەولێر دەبێت و پێشبینی دەكرێت لە سەنتەری پارێزگاكان نمە باران ببارێت.
دەستەی كەشناسی هەرێم هێما بۆ ئەوەش دەكات كە لە شەودا كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆكە كۆتایی دێت و پلەكانی گەرما 3 بۆ 5 پلە دادەبەزن