زاری كرمانجی-سۆران
بەشێك لە دانیشتووانی گەڕەكانی سنووری قەزای ناوەندی سۆران، نیگەرانن لەوەی كە لە هەندێ شوێن تەلی كارەبای مۆلیدەكان بە ناڕێكی راكێشراوە، تەنانەت هەندێ جار لەكاتی تێپەڕبوونی بارهەڵگرێك دەبێتە هۆی پچڕانیان، ئەوەش زۆرجار مەترسی لێدەكەوێتەوە.
لای خۆیەوە یوسف موختار، ئەندامی لیژنەی مۆلیدە ئەهلییەكانی قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند: ” لە هەر گەڕەك و شوێنێك گرفتی واهەبێت، هاووڵاتییان دەتوانن لیژنەی مۆلیدە ئەهلییەكان ئاگادار بكەنەوە، بۆ ئەوەی بەدواچوونی بۆ بكرێت و رێكخستنەوە بۆ تەلی كارەبای مۆلیدە یان هەر كێشەیەكی دیكە هەبێت چارەسەری پێویستی بۆ بكرێت”.
گووتیشی: ” لەوانەیە هەندێ جاریش لەكاتی درووستكردنی خانوویەك یان گواستنەوەی ستوونێكی كارەبا ئەم جۆرە گرفتانە هەبن، ئەگەرنا بەشێوەیەكی گشتی چاودێری ئەم جۆرە گرفتانە دەكرێت و كێشەیەكی وانەبووە تا ئێستا.