زاری كرمانجی-سۆران
بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەكانی سۆران بە زاری كرمانجی راگەیاند: ” رێكارەكان بەردەوامن بۆ دانانی كارگەی ریسایكلین لە لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە جێبەجێكردنی پڕۆژەكە زبڵ و خاشاكی سەرجەم شارو شارۆچكەو گوندەكانی سنوورەكە دەگوزازرێتەوە شوێنەكە”.
خەسرو ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەكانی سۆران، گووتیشی: ” لە ئێستادا رەزامەندی دەرچووە بۆ ئەم رێگایە كە بۆ كارگەی ریسایكلین چاكبكرێت و دەدرێتە تەندەر، دواتریش هەنگاو بە هەنگاو كارەكان خێراتر دەكرێن تا كارگەكە دادەندرێت.