پشتیوان كەریم -سۆران:
گووتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند:” كاری بەشی گرتن و گواستنەوەی سۆران تەنها ڕاگرتنە (تەوقیف) كردنە، ناتوانرێ ئەوانەی دیكە لێرە زیندانی بكرێن .
عقید شەماڵ دێواری گووتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران، دووپاتی كردەوە، ئەو ڕاگیراوانەی لەم بەشەدان تاكاتی لێكۆڵینەوە دەمێننەوە و دوای ساغ بوونەوەی سزاكەی، ئەوا ڕێكاری دیكە دەگیرێتەبەر، لە ئەگەری بەندكردنی ئەوا ڕاستەوخۆ بۆ هەولێر ڕەوانەدەكرێت.
دێواری، جەختی لەوەشكردەوە:” هیچ كەس لەبەشی گرتن و گواستنەوەی سۆران ڕاناگیرێت و زیندانی هەمیشەی نییە، چونكە لە بەشی گرتن و گواستنەی سۆران زیندانی هەتا هەتایی نییە.”