مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
دوای ئەوەی بزووتنەوەی حەماس، بەرەبەیانی دوێنێ ئۆپەراسیۆنی گەردەلوولی ئەقسای ڕاگەیاند و هێرشی كردە سەر ئیسرائیل، ئەمڕۆش حیزبوڵڵای لوبنانی سێ پێگەی سەربازی ئیسرائیلیان لە ناوچەی شعبا كردە ئامانج.
حیزبوڵڵای لوبنانی لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند: “سێ پێگەی سەربازی ئیسرائیلمان لە ناوچەی شعبا بە ئامانج گرتووە ژمارەیەكی زۆریش لە ڕادارەكانیامان تێك شكاندووە”.
هاوكات میدیاكانی ئیسرائیلیش ئاشكرایان كرد كە سوپای وڵاتەكەیان لە وەڵامی ئەو هێرشانەدا، چەند پێگەیەكی لە لوبنان بە ئامانج گرتووە و هێرشی ئاسمانی ئەنجام داوە.