بوژان ابراهیم – زاری كرمانجی:
ڕێنماییكارێكی دەروونی، دەربارەی منداڵی بزێو وجوڵەی زۆر، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند:” منداڵ بە كۆمەڵێك تایبەتمەندی دەناسرێتەوە بە جووڵەی زۆر و ڕاكردن و یاری و چاڵاكی جۆراو جۆر بەراورد بە قۆناغەكانی دیكەی تەمەن.
ئیدریس محمد، ڕێنمایكاری دەروونی، ئاماژەشی بەوەدا، ئەم قۆناغە دروستكردنی كەسایەتیە و لە قۆناغی تێكەڵ بوونی كۆمەڵایەتییە، سەرەتای تەمەنە خۆی دەسەلمێنێت و لە ڕێگەی یاری كردن فێر دەبێت و گەشەی جەستەیی و ژیریی و لە ڕووی كۆمەڵایەتیەوە گەشە پێ دەدا، بۆیە حاڵەتێكی ئاساییە زۆر جار بە پێوەری زیرەكی دەناسرێتەوە.
ناشی شارێتەوە، ئەو خێزانانەی زۆرترین شەڕ و دەمەقاڵێی تێدایە، منداڵەكە هەمان ئەو كردەوانە دووبارە دەكاتەوە لەڕووی كۆمەڵایەتیەوە گونجانی نیە، كاریگەری زۆر خراپی لەسەر دروست دەكات، ئەو منداڵانەی كێشەی تریان هەیە خەویان ڕێك نیە، فۆبیایان هەیە و كەسایەتیەكی لاوازی دەبێت لە داهاتوودا .ئەو منداڵانەی لە داهاتوو توشی لادانی كۆمەڵایەتی لادانی ئاینی و لادانی جنسی دەبنەوە ئەوانەن لە خێزانێكی ناتەندروست و شڵەژاو و كێشە و دەمەقاڵێ دروست بوونە.”