محەممەد حسێن- كۆیە :
بە بەشداری چوار یانە لەسەر ئاستی یانەكانی سنووری پارێزگای هەولێر، پاڵەوانییەتی پاڕاگلایدەر لە قەزای كۆیە بەڕێوەچوو.
ڕۆژی هەینی 6ی تشرینی یەكەمی 2023، یانەی ئاسمانی (هەیبەت سوڵتان) پاڵەوانییەتی پاڕاگلایدەری بۆ پێكانی پۆینت لەسەر ئاستی یانەكانی سنووری پارێزگای هەولێر ڕێكخست. لەم پاڵەوانییەتیەدا 30 فڕۆكەوان ڕكابەری یەكتریان دەكرد بۆ پێكانی پۆینتی زیاتر و بەدەستهێنانی نازناوی پاڵەوانێتییەكە.
فڕینەكان لە بەرزایییەكانی چیای هەیبەت سوڵتان بۆ ژێر بناری چیاكە لەلایەن پاڕاگلایدەرەكانەوە ئەنجام دەدران و لە كۆتایدا هەریەك لە (هەژار هەڵەبجەیی و محەممەد جامچی و مەحموود بندیان) بوونە براوەی یەكەم و دووەم و سێیەمی پاڵەوانییەكە.
فەرهاد كەزیانی تاكە فڕۆكەوان بوو لەسەر ئاستی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەشداری پاڵەوانێتییەكەی كردوو و دوو فڕینی بە سەركەوتوویی ئەنجامدا.