پشتیوان کەریم- سۆران:
سەرۆکی ئەنجوومەنی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی سۆران بە زاری کرمانجی راگەیاند:” یەک شەممە، نرخی زێڕ لە بازاڕی زێڕنگراندا بە بەراود بە هەفتەی ڕابردوو ڕووی لەبەرز بوونەوەکرد ئەم ئەم ئاستەیان تۆمارکرد، هاوکات یەک ئۆنسەی زێڕ بە1823 دۆلاری ئەمریکی مامەڵەی پێوە دەکرێت.
سەرباز باڵەکی، سەرۆکی ئەنجوومەنی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی سۆران گووتیشی: سەرجەم مسقاڵەکانی زێڕیش بەم شێوەیەی خوارەوەن :.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 24بە 483 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 22 بە 443 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 423 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت .
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18 بە 363 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت .