زاری كرمانجی:
مستەفا غالب، پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق، لەمیانەی بەشداریکردنی لە كۆڕبهندی ئهلڕافیدهین لە شاری بەغدا، ئاشكرای كرد: ” کار لەسەر دەرکردنی چاپێکی نوێ دەکەن بە بەهای 20 هەزار دینار،بۆ ئەوەی لە داهاتوودا بكەوێتە بازاڕ و هاوشێوەی جۆرە دراوەكانی دیكە مامەڵەی پێوەبكرێت”.
ئاماژەی بەوەشكرد: ” بۆ لابردنی سفرەکانی سەر دراوی عێراقی، پێویستی بە دەرکردنی یاسایەک هەیە،بۆ ئەم مەبەستەش رەشنووسی یاسایەک لەم بوارەدا لەلایەن بانکی ناوەندییەوە ئامادەکراوە و پێشکەشی حکومەتی پێشوو کراوە”.