موڕشید برادۆستی – زاری كرمانجی:
بەرپرسی ناوەندی چالاكی و پێگەیاندنی لاوانی سیدەكان، دەڵێت، یاریگای ناوەندەكەمان لە ساڵی 2008 دروست كراوە، تا ئێستا لە ماوەی 15 ساڵی دروست كردنی هیچ جار نۆژەن نەكراوەتەوە، ئەمەش وای كردووە یاریگاكە چەند بەشێكی تێكیچێت و كەڵكی یاری كردنی تێدا نەماوە .
نەزیر شەهاب بەرپرسی ناوەندی چالاكی و پێگەیاندنی لاوانی سیدەكان، بۆ زاری كرمانجی دووپاتی كردەوە، لە سیدەكان لە كاتی وەرزی باران و بەفر، بەهۆی نەبوونی یاریگای داخراو وەرزش وانانمان بێبەش دەبن لە یاری تۆپی پێ، بەڵام لە وەرزەكانی دیكەش بەهۆی خراپی یاریگا وەك پێویست سود لەو یاریگایە وەرناگیرێت.
گووتیشی:” چەندین جار داوكاریمان ئاڕاستەی سەرووی خۆمان كردووە بۆ نۆژەن كردنەوەی ئەو یاریگایە، بەڵام تا ئێستا هیچ وەڵامێكی دڵخۆشكەر نییە، یاریزانانمان بەو هۆیەوە گرفتیان بۆ دروست بووە.
سیدەكان لە گەڵ یاری تۆپی پێ مێژووێكی كۆنی هەیە، لە دەڤەرەكە دەیان تیپی لێیە، لە سەنتەری قەزا تەنها دوو یاریگای بچووك كراوەی لێیە و وەرزش وانان داوای نۆژەن كردنەوەی دەكەن.