جۆو بایدن، سەرۆكی ئەمەریكا، لە كۆنفڕانسێكی رۆژنامەوانیدا سەبارەت بە جەنگی نێوان چەكدارانی حەماس و سوپای ئیسرائیل، رای گەیاند كە ئەمەریكا بە هەموو شێوەیەك پشتیوانیی ئیسرائیل دەكات.
بایدن رای گەیاند، لەگەڵ بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل قسەی کردووە و ئامادەی هەموو جۆرە هاوکارییەکی بۆ دووپات کردووەتەوە و لوید ئۆستنی وەزیری بەرگریشی راسپاردووە کار بکات بۆ دابینکردنی ئەو پاڵپشتییانەی ئیسرائیل پێویستی پێیەتی.
جۆ بایدن جەختی لەسەر ئەوە کردەوە، لە جەنگی حەماسدا، ئەمەریکا لە پشتی ئیسرائیل دەوەستێت و هەموو رێگایەکی گونجا دەگرێتەبەر بۆ پاڵپشتیکردنی ئیسرائیل.
سەرۆکی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەشکرد، بۆردومانکردنی شار و ناوچەکانی ئیسرائیل بە هەزاران مووشەک لە ماوەیەکی کورتدا، رووداوێکی تۆقێنەرە و بە مافی ئیسرائیلیشی زانی کە بەرگری لەخۆی بکات و هۆشداریدایە هەر لایەنێکی دیکە کە بۆ دژایەتیکردنی ئیسرائیل، هێرشەکانی حەماس بقۆزێتەوە.