مستەفا دۆلەمەری – سۆران:
لە ماوەیەکی نزیکدا بڕە پارەیەک بە یەک قیست لە قوتابییانی خوێندنی ئێواران وەردەگیرێت، لە بەرامبەر پێدان و مانەوەیان لە بەشە ناوخۆییەكان.
عەبدوڵڵا شێركۆ، بەرێوەبەری بەشەناوخۆیەكانی زانكۆی سۆران، بە زاری کرمانجی راگەیاند:” ئەمساڵ بڕی 165 هەزار دیانار، بەیەک قیست لە قوتابیانی خوێندنی ئێوارانی زانکۆی سۆران وەردەگیرێت، لە بەرامبەر مانەوەیان لە بەشەناوخۆییەكاندا و بەم نزیكانە دەبێت پارەكە ئامادەكەن بۆ ئەم مەبەستە.