زاری كرمانجی-خەلیفان
لیژنەی ئابووری قەزای خەلیفان بڵاوی كردووەتەوە، دوای ئەوەی لە بازگەی ئاسایشی (گردەزۆز)، دەست بەسەر نیو تەن مێوژی ماوە بەسەرچوو داگیرا، كە لە رانییەوە بەرەو سنووری قەزای خەلیفان هێنرا بوو، وەك لیژنەی ئابووری خەلیفان، لە ژێر چاودێری قائیمقامی قەزای خەلیفان، هەڵساین پێبژاردنی خاوەنەكەی و لە ناوبردنی ئەم مێوژانەی دەستیان بەسەردا گیرابوو”.
ئاماتژەش بەوە كراوە، وەك لیژنەی ئابووری قەزای خەلیفان، هاووڵاتییان دڵنیا دەكەینەوە كە تەندرووستی و سەلامەتی ئەوان لای ئێمە لە هەموو شتێك گرنگترەو رێگری لە هەر سەرپێچییەك دەكەین.