مستەفا دۆلەمەری – بارزان:
دوای دوو رۆژ لە چاودێری کردن هەڵۆیەکی زێرین لە لایەن بەتاڵیۆنی ژینگەپارێزی بارزان ئازاد کرا و گەڕێندرایەوە ناو سروشتی دەڤەرەكە.
ملازم سەدیق حەسەن سەدیق، بەرپرسی بەشی رۆشنبیری و راگەیاندنی ژینگەی بارزان، بە زاری کرمانجی راگەیاند:” هەڵۆیەکی زێرین بەهۆی بچووکی و تێنویەتی نەیتوانیوە بفرێت و بەم هۆیە نزیکەی دوو رۆژ لە ژێر چاودێری بەتالیۆنی ژینگەپارێزی بارزان مایەوە و دوای چاکبوونەوە ئازاد كرا”.
بەرپرسی بەشی رۆشنبیری و راگەیاندنی ژینگەی بارزان، گوتیشی:” یەکێک لە تایبەتمەندیەکانی هەڵۆی زێرین ئەوەیە کە هەر شتێکی کە بەخۆی راونەکردبێت نایخوات و سنووری زەوی خۆی بە درێژای 200 کم2 دەپارێزێت.