زاری كرمانجی-سۆران
پزیشكێكی پایەبلندی پێست، چەند خاڵێكی گرنگ دەخاتەڕوو بۆ خۆپارێزی لە نەخۆشی ئەكزیما.
د. شڤان عومەر، پزیشكی پایەبڵندی پێست، دەڵێت” چەند ڕێگایەك بۆ خۆپارێزی ئەكزیما كە پێویستە ڕەچاویان بكەن، لەوانەش:
-خواردنەوەی بڕێكی زۆری ئاو، شلەمەنی و خواردنی سەوزە و میوە بەتایبەت لەم وەرزەدا.
-گۆڕینی شێوازی خۆ شتن بە جۆرێك كە چەند خولەكێك زیاتر نەخایەنێت، لیفكە بەكار نەهێنرێت و هەروەها ئاوی زۆر گەرمیش بەكارنەهێنرێت، ئاوی شلەتێن باشترین جۆرە كە زیان بە پێستەكە نەگەیەنێت لەم وەرزەدا.
-بەكارهێنانی سابوون و شامپۆی تایبەت بە پێستی وشك و هەستیار .
- بەكارهێنانی شیداركەرەوە بەبەردەوامی و بەتایبەتی دوای خۆ شتن .
- شێوازی جل و بەرگ لۆكەی تەواو ١٠٠٪ بێت و دوور بێت لە جل و بەرگی خوری و نایلۆن، هەروەها شتنیان بەو ماددانەی كەمترین كیمیاییان تێدایە .
-كەمترین كات پێستت تەڕ بكە و ئەو كاتانەش كە تەڕ دەكەیت پێویستە وشك بكەیتەوە و ڕاستەوخۆ شیداركەرەوەی بۆ بەكار بهێنی. - دووركەوتنەوە لە بەكارهێنانی كرێم و گیراوەی ستیرۆید و تێكەڵە، كە زیانێكی زۆر بە پێست دەگەیەنن ئەگەر لە ژێر چاودێری پزیشكی پێست دا نەبێت .
-دووركەوتنەوە لە دڵەڕاوكێ و قەلەق بوون، لە هەندێك نەخۆشدا قەلەقی دەبێتە هۆی خراپ بوونی نەخۆشی ئەكزیما. - پێویستە ئەو بۆنانەی بەكاریان دەهێنی ڕاستەوخۆ بەر پێست نەكەون، بەڵكو ئەگەر بەكارهێنرا بدرێت لە جل و بەرگەكان.
-ئەگەر تەنها بەم ڕێگا خۆپارێزیانە نەتوانرا كۆنترۆڵی نەخۆشییەكە بكرێت، پێویستە سەردانی پزیشكی تایبەتی پێست بكەیت بۆ وەرگرتنی چارەسەر و ڕێنمایی زیاتر.