زاری كرمانجی-سۆران:
بەپێی بەدواداچوون و زانیارییەكانی زاری كرمانجی، نرخی نەوتی ماڵان و گاز لە بازاڕی سوران، رۆژ لەدوای رۆژ روو لە دابەزیندایە.
مەغدید ئۆمەراوەیی، فرۆشیاری نەوت لە شاری سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند: ” لەماوەی ئەم دوو رۆژەدا نرخی بەرمیلێك نەوتی سپی ماڵان له 285 بۆ 275 دینار دابەزیووە، رۆژ لە دوای رۆژیش نرخەكە زیاتر روو لە دابەزیندایە، هۆكارەكەشی بۆ گۆڕانكاری نرخەكان لە بۆرسەی جیهانی دەگەڕێتەوە”.
هەروەها نرخی بەرمیلێك گاز، لە بازاڕی سۆران لە 280 هەزار دینار بۆ 240 هەزار دینار دابەزیووە”.