مههدى محهممهد – زاری كرمانجی :
باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماس ی فەڵەستین، ئۆپەراسیۆنی گەردەلوولی ئەقسایان بۆ سەر ئیسرائیل ڕاگەیاند و دەستپێكی ئۆپەراسیۆنەكەش مووشەكبارانكردنی ئیسرائیل و دزە كردنی چەند چەكدارێك بوو بۆ نێو خاكی ئهو وڵاته.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ 7ـى تشرینی یەكەمی 2023، كەتائیبی عیزەدین قەسام باڵی چەكداریی بزووتنەوەی حەماس لە ڕاگەیاندراوێكدا، ئۆپەراسیۆنی گەردەلوولی ئەقسایان ڕاگەیاند و دەڵێن لە ماوەی تەنیا 20 خولەك زیاتر لە پێنج هەزار مووشەكەمان ئاراستەی قۆڵایی خاكی ئیسرائیل كردووە و ئیدی كۆتایی تاوانكارییەكانی داگیركاری ئیسرائیل دەهێنین.
هاوكات سوپای ئیسرائیل یش لە ڕاگەیێندراوێكدا بڵاوی كردووەتەوە كە ژمارەیەك چەكدار لە كەرتی غەززەوە هاتوونەتە نێو خاكی ئیسرائیل.
گرتە ڤیدیۆیەكانی دزە كردنی چەكدارانی كەتائیبی عیزەدین قەسام لە نێو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بەخێرایی بڵاو بووەتەوە و لە هەندێك شوێنی ئیسرائیل، ڕووبەڕووبوونەوەی چەكداری لە نێو باڵەخانە بەرزەكان و سهر شهقامهكان ڕوویداوە .