ئەنجامدەرانی كردەوە تیرۆرستییەكە خۆیان رادەستی یاسا ناكەن
ساڵێك بەر لە ئێستا و لەم رۆژەدا 7/10/2023 لە كردەوەیەكی تیرۆریستیدا لە شاری هەولێر هاوكار جاف شەهید كرا و هاوسەر و دوو منداڵ و خوشكیشی بریندار بوون، هەر چەندە بكوژەكان ناسرانەوە و فەرمانی گرتنیان بۆ دەرچووە، بەڵام لە سلێمانی دادڵدەدراون و رادەستی یاسایان ناكەن.
بەپێی ددانپێدانی چەند تاوانبارێكی كردەوەكە، دەركەوت وەهاب هەڵەبجەیی بەرپرسی دژەتیرۆری سلێمانی و كارزان محەمەد رەشید بەرپرسی هەواڵگریی دژە تیرۆری سلێمانی، بڕیاردەرانی ئەو كردەوە تیرۆریستییە بوونە، لەگەڵ هەریەك لە لوئەی محەمەد رەزا فەرماندەی فەوجی دژەتیرۆری گەرمیان، عاسی رەشید حوسێن كارمەندی دژەتیرۆر لە سلێمانی، دڵشاد زیاد ئەحمەد ئەفسەری دژەتیرۆر لە سلێمانی، وریا خالید عەلی كارمەندی دژەتیرۆر لە سلێمانی.
پارێزەری كەیسی تیرۆری عەقید هاوكار جاف، لە روونكردنەوەیەكدا دووپاتی لە لێكۆڵینەوەكانی ئەنجوومەنی ئاسایش كردبووەوە و داوای كردبوو كە تۆمەتبارانی سەرەكی كە لە سلێمانین بگیرێن.
لەو رۆژەوە تا ئێستە بكەر و تۆمەتبارانی سەرەكی تیرۆری عەقید هاوكار جاف لەلایەن سەرانی یەكێتی داڵدە دراون.