زاری كرمانجی-دیانا:
هاووڵاتییەكی دانیشتووی گەڕەكی سەروچاوەی دیانا، بەناوی ” جەبار ئیسماعیل ” بە هۆی لێدانی تەزووی كارەبا گیانی لەدەستدا.
بەپێی زانیارییەكانی زاری كرمانجی ناوبراو تەمەنی لە سەرووی 65 ساڵیەوەیەو خێزاندارە، خەڵكی گوندی گوانە، چەند ساڵێكە لە گەڕەكی سەروچاوەی دیانا نیشتەجێیە، لە نزیك ماڵەكەی دووچاری ئەم رووداوە بووەتەوە”.