زاری كرمانجی- سۆران
پزیشكێكی گیادەرمان، دەڵێت” سلق باشترین پاككەرەوەی ژەهری جەستەیە وەك گشت ئەو ماددە زیانبەخشانەی ناو جەستە كەلەكە بوونە.
پڕۆفیسۆری یاریدەدەر، دكتۆر بەدر سورچی، پسپۆڕی گیادەرمان، دەڵێت” سلق سەوزەیەكی گەڵادارە لە سەرانسەری جیهاندا گەشە دەكات، بەهۆی توانای گەشەكردنی لە خاكی بێ هێز و كەمی پێویستی بە ئاو و ڕووناكی هەیە، گەڵا و لقەكانی ڤیتامین و كانزا و پێكهاتەی ڕووەكی بەهێزی زۆر دابین دەكەن، ڕێژەیەكی زۆر لە ڤیتامینەكانی K ،A ،C و مەگنیسیۆمی تێدایە، سەرچاوەیەكی باشە بۆ ئاسن، مس، پۆتاسیۆم، كالیسیۆم و ڤیتامین Eهەروەها ئەم سەوزەیە باشترین پاككەرەوەیە بۆ ژەهرەكان و گشت ئەو ماددە زیانبەخشانەی ناو جەستەدا كەلەكەبوونە.
سوودە تەندروستییەكانیشی بریتین لەمانەی خوارەوە:
-ڕێژەیەكی زۆر ماددەی دژە ئۆكسانی تێدایە، لەوانە بێتا كارۆتین و فلاڤۆنۆید، كە یارمەتیدەرن لە ڕێگریكردن لە نەخۆشییەكانی دڵ و شێرپەنجەی سییەكان.
- ڕێژەیەكی بەرچاو ڕیشاڵی تێدایە، كە ماددەیەكی خۆراكی گرنگە و دەتوانێت یارمەتی پاراستنی كێش بدات و ئەگەری تووشبوون بە هەندێك شێرپەنجە كەم بكاتەوە و تەندروستی دڵ بەرەو پێش ببات.
- سەرچاوەیەكی نایابی ڤیتامین K یە، كە ماددەیەكی خۆراكییە كە پێویستە بۆ مەینبوونی خوێن بەشێوەیەكی دروست و تەندروستی ئێسك.
- یارمەتی دابەزاندنی بەرزی پەستانی خوێن و بەرزبوونەوەی ئاستی كۆلیسترۆڵ دەدات، كە هۆكاری مەترسین بۆ تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ.
- ڕێژەیەكی زۆر ڕیشاڵ و دژە ئۆكسانی تێدایە، ئەمەش ڕێكخستنی شەكری خوێن باشتر دەكات و ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی شەكرە كەم دەكاتەوە.
- ڕێژەیەكی كەم كالۆری و زۆر ڕیشاڵی تێدایە، ئەمەش وایكردووە زیادكردنێكی زۆر باش بێت بۆ ڕێجیمێكی تەندروست بۆ دابەزاندنی كێش.
- هەندێك ماددەی خۆراكی و پێكهاتەی تێدایە ڕەنگە كەسانێك پێویستییان بە سنوورداركردنی هەبێت، لەوانە ڤیتامین K و ئۆكسالاتی خۆراكی، هەروەها لەانەشە كاردانەوەی هەستیاری بۆ هەندێك كەس دروست بكات، هەروەها سەوزەیەكی سووكە و لە چەندین خواردندا بە باشی كار دەكات، لەوانە زەڵاتە، مەعكەرۆنی و خواردنی لاوەكی.