زاری كرمانجی-سرێشمە
هاووڵاتییەكی دانیشتووی ناحیەی سرێشمە لە رێگەی زاری كرمانجی دەڵێت: ” گەڕەكەمان لە ساڵی 1985 ئاوەدانكراوەتەوەو كۆڵانەكەكانمان پێویستیان بە پڕۆژەی خزمەتگوزاری و كۆنكرێت كردنە.
لای خۆیەوە سۆران شێرزاد، سەرۆكی شارەوانی سرێشمە، بە زاری كرمانجی راگەیاند: ” هەڵمەتێكمان دەستپێكردووە، بۆ كۆنكرێتكردنی شەقام و كۆڵانە ناوخۆییەكانی گەڕەكەكانی سەنتەری ناحیەی سرێشمە، ئەمەش قۆناغ بە قۆناغ بەپێی دەرخستەو پێویستی شوێنەكان پڕۆژەیان بۆ جێبەجێ دەكرێت”.
گووتیشی: ” سەبارەت بە شاقامەكانی گەڕەكی گەروەزین، لە پلان و بەرنامەدایە كە لە ئایندەیەكی نزیك پڕۆژەی خزمەتگوزاری بۆ ئەنجام بدەین، هەروەها سەرجەم شوێنەكانی دیكەش لە پلانی داهاتووماندان.