مستەفا دۆلەمەری – مێرگەسۆر:
لە گەڕەکێکی قەزای مێرگەسۆر، بۆ رێگریکردن لە چوونە ناوەوەی ئاوی باران لە چەند ماڵێک، سەرۆکایەتی شارەوانی بە درێژای 140م جۆگەیەکی كراوە دروست دەكات.
سەفەر سوار، سەرۆکی شارەوانی مێرگەسۆر، بە زاری کرمانجی راگەیاند:” لە گەرەکی سەرگۆڕِی مێرگەسۆری خواروو، جێگەیەک دووچاری رووچوون ببوو، لە وەرزی زستاناندا مەترسی زۆر هەبوو بۆ چوونە ناوەوەی ئاوی باران بۆ ئەو ماڵانەی کە لەو گەڕەکەدان”.
گووتیشی: ” وەک سەرۆکایەتی شارەوانی مێرگەسۆر، دەستمان کرد بە دروستکردنی جۆگەیەکی کراوە بەدرێژای 140م بە بەرینی 160سم، بەگوژمەی زیاتر لە حەوت ملیۆن دینار، لەسەر بودجەی شارەوانیمان.