زاری كرمانجی-سۆران
زانكۆی ئۆتۆنومی بەرشەلۆنە بە هاوبەشی لەگەڵ زانكۆی سەلاحەدین و بەڕێوەبەرایەتی شوێنەوار و كەلەپووری سۆران كاری هەڵكۆڵینیان له شوێنەواری گردی بانەهێڵك ئەنجامدا.
بەڕێوەبەرایەتی شوێنەوارو كەلەپوری سۆران، بڵاوی كردووەتەوە، زانكۆی ئۆتۆنومی بەرشەلۆنە بە هاوبەشی لەگەڵ زانكۆی سەلاحەدین و بەڕێوەبەرایەتی شوێنەوار و كەلەپووری سۆران كاری هەڵكۆڵینی شوێنەواریان لە گردی بانەهێڵك ئەنجامدا، شوێنەكە دەكەوێتە گەڕەكی برایەتی لە سەنتەری شاری سۆران، تێكڕای بەرزی شوێنەكە لە ئاست دەریاوە (٦٧٥)م دەبیت”.
ئەوەش خراوەتەڕوو: ” بۆ یەكەم جار لەلایەن (جۆن واتسون ) لە ساڵی 1945 هەڵكۆڵینی بۆ ئەنجامدراوە، دواتر لە ساڵی 2014 لە لایەن زانكۆی بوستنی ئەمریكی بە سەرپەرشتی پڕۆفیسۆر مایكل دانتی لە سەر بەشێكی گردەكە سەر لە نوێ كاری هەلكۆلینی بۆ ئەنجامدرا، دواتریش لە ساڵی 2017 زانكۆی ئۆتۆنومی بەرشلۆنە كاری رووپێوی بۆ شوێنەكە كرد و دوو ساڵی دواتر یەكەم وەرزی هەڵكۆڵینیان تیادا ئەنجامدا”.
ئاماژەش بەوەكراوە: ” لە ئەنجامی كاركردندا چەندین پاشماوەی دیوار گۆزە و پاشماوەی ئاژەڵیان لە شوێنەوارەكە دۆزیوەتەوه.