زاری كرمانجی-سرێشمە
سەرۆكایەتی شارەوانی سرێشمە بڵای كردووەتەوە، دوای چارەسەركردنی كەم و كوڕی و سەرجەم گرفتەكان و بە لەبەرچاو گرتنی لایەنی زانستی و بنەما ئەندازەییەكان، دەستكرا بە كۆنكریتكردنی پڕۆژەی ڕێگای “ملەسۆر” و بەستنەوەی بە گەڕەكی “حاجیاوا” لە دوو سێ ڕۆژی تر دەخرێتە خزمەتی هاووڵاتییان.
ئەوەش خراوەتەڕوو: ” ئەم پڕۆژەیی لەسەر ڕووبەری (٢٩٧٥)م٢، بە گوژمەی حەفتاو هەشت ملیۆن و چوارسەدو هەشت هەزار دینار، لەسەر بودجەی پەرەپێدانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانەو لەلایەن سەرۆكایەتی شارەوانیمان و بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیەكانی سۆران جێبەجێدەكرێت”.
ئاماژەش بەوەكراوە: ” دوای چەند ڕۆژێكی دیكەش پڕۆژەی كۆنكریتكردنی ڕێگای قوتابخانەی گەروەزین دەستپێدەكات، لە داهاتووشدا پڕۆژەی تریش لە شارەدێی سرێشمە ئەنجامدەدرێن.