پشتیوان كەریم – زاری كرمانجی :
نەوت فرۆشێكی سەنتەری قەزای ناوەندی سۆران، بۆ زاری كرمانجی دەڵێت:” لەگەڵ نزیک بوونەوەی وەرزی سەرما، ماوەی چەند رۆژێکە خواست لەسەر نرخی نەوتی سپی ماڵان لەبازاڕدا ڕووی لە هەڵکشان کردووە.
مەغدید ئۆمەراوەیی نەوت فرۆش، ئەوەشی خستە ڕوو:” لە ئێستادا نرخی یەك بەرمیل نەوتی بێجی بە 190 هەزار دینارە و نرخی یەک بەرمیل نەوتی ئێرانیش 180 هەزار دینار، هاوکات هەر لیترێک نەوتیش 800-830 دینار دەفرۆشرێت”.
بەپێی زانیارییەکانی زاری کرمانجی:” هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامن بۆ دابینکردنی نەوت بەسەر هاووڵاتییان، بەدابەشکردنی نەوتی سپی لەلایەن حکومەتەوە ڕاستەوخۆ نەوتی لەبازاڕدا ڕوو لەدابەزین دەکات.