موڕشید برادۆستی – زاری کرمانجی:
سەرۆکی شارەوانی سیدەکان، بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند:” لەسەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، پڕۆژەی جوانکردن و ڕێکخستنەوە بۆ بازاڕی سیدەکان دەکرێت و پڕۆژەکە لە واری جێبەجێ کردن دایە .
عەبدولقادر ئەکڕەم سەرۆکی شارەوانی سیدەکان، دەڵێت:” پڕۆژەکە گوژمەی 130 ملیۆن دیناری بۆ تەرخان کراوە، بیهارتۆن لە ڕێگەی پیادە و بەڕدەم دوکانەکانی بازاڕ دادەندرێت، بەمەش بازاڕی سیدەکان سیمایەکی جوانتر دەبەخشێت .
گووتیشی:” هەموو هەوڵێک دەدەین خزمەت گوزاری سەرەتایی بگەینینە سەرجەم گەڕەگ و کۆڵانەکانی سنووری شارەوانیمان، تا گرفتیان بۆ دروست نەبێت”.