محەمەد ئامۆكەیی- زاری كرمانجی:
ماوەی چەند رۆژێكە لە شارەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان خۆپیشاندان بەردەوامە، ئەمەش دڵەڕاوكێی بۆ بازرگانان دروست كردووە.
سیروان حسێن، بەرپرسی راگەیاندنی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بەزاری كرمانجی راگەیاند” راستە گرژی و ئاڵۆزی لەو دیوی سنوور هەیە، بەڵام لە دەروازەی حاجی ئۆمەران هاتووچۆی بازرگانی و گەشتیاری وەك رۆژانی رابردوو ئاساییە و هیچ ئاستەنگێك نییە”.