زاری كرمانجی-سۆران
نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە 5-10-2023 تەرمێك گەیاندراوەتە پزیشكی دادی سۆران لە نەخۆشخانەی ئاشتی فێركاری، دەوترێت بە گوللە گیانی لە دەستداوە.
بەپێی زانیارییەكانی زاری كرمانجی، ئەم تەرمە لە سنووری حاجی ئۆمەران گوللەی بەركەوتووەو بەم هۆیە گیانی لەدەستداوە، گوایە خەڵكی ناوچەكەش نەبووە، تا ئێستاش ناسنامەكەی ئاشكرا نەكراوە، لە داهاتوودا زانیاری زیاتر لەمبارەیەوە دەخەینەڕوو.